هەوڵدەدرێت بۆ دۆزینەوەی چارونووسی سێ هەزار و ٤١٨ یەزیدی شەنگال

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ستاندەر ـ هێدی ساڵح

چارەنووسی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شەنگال چی بەسەردێت؟

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤، گروپی تیرۆریستانی داعش هێرشیییان کردە سەر شەنگال، لە هێرشەکەیاندا شەش هەزار و ٤١٨ یەزیدییان ڕفاندووە، تاکو ئێستاش تەنها سێ هەزار کەس لەو ڕفێندراوانە ڕزگارکراون.
لایەنە پەیوەندی دارەکان رایدەگەێنن کە لە کەمپی ئاوارەکان هەوڵەکانییان چڕ دەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی ناسنامە و چارەنوسی  ئێزیدییەکانی شەنگال.

جاسم شیرۆ، ئێزیدییەکی شەنگالە، داعش براو ئامۆزا و مامێکی لە ساڵی ٢٠١٤وە رفاندوون، جاسم لەوە دڵنییابۆتەوە کە خزمەکانی لە ژیاندا نەماون، بەڵام دەیەوێت گۆڕی خزمەکانی بدۆزرێتەوە و ئارامگەکانیان دیاربن.

جاسم شێرۆ دەردی دڵی خۆی بۆ دەزگای ستاندارد کرد و وتی :” شەش ساڵە خزمەکانم بێسەرشوێنن، خۆزگە حکومەتی عێراق یان حکومەتی هەرێم بیتوانییبا کە گۆڕەکانیان بدۆزێتەوە و ئیمەش تۆزێک خەمەکەمان سووکتربێت”.

تیمێکی راهێنراو، لە شنگال دەستی کردووە بە هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، ١٧ گۆری بە کۆمەڵی هەڵداوەتەوە و زیاد لە ٢٥٠ جەستەی بێگییانی داوەتەوە بە خزمەکانیان.

تیمەکە لەلایەن لێژنەیەکی نێودەوڵەتی راهێنراوە،  هێمن محەممەد، ئەندامی ئەو لێژنەیە دەڵێت:” لە شنگال کەمپینێکی وەرگرتنی خوێن بۆ وەرگرتنی خوێن لەوانەی خزم و کەسییان لەلایەن داعشەوە رفێندارون کراوەتەوە، چونکە بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی وونبوو، تیمەکە پشت دەبەستێت بە پشکنینی دی ئێن ئەی”.

تیمی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گۆرەبەکۆمەڵەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، زیرەک و شارەزان، هێمن محەممەد ئەندامی لێژنەی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی بێسەروشوێن کە تیمەکەییان راهێناوە دەڵێت:” لافاو باران مەترسێکی کەمی لەسەر لە دەستدانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شەنگال درووستکردبوو، ماوەیەک بەر لە ئێستاش ناوچەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان ئاگردرا، ئێستا ناوچەکە تەلبەندکراوە و زانیاری گۆڕەبەکۆمەڵەکانیش لەسەر فلێکس و تابلۆ لە نزیک ئەوێ نووسراوە، گۆڕەبەکۆمەڵەکان ون نابن چونکە تەنها بە یەک پارچە ئێسک ناسنامەی ونبوەکە دەدۆزرێتەوە و  مەترسی لەسەر ونبوونی گۆرەبەکۆمەڵەکان نییە”.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەییە کە ژمارەییەکی زۆری کەسانی بێسەر و شوێنی تێداییە، بەجۆرێک تەنها لە عێراق ٣٠٠سایت هەیە، ٢٠٠سایت هی سەردەمی بەعسین و ١٠٠تریشییان هی داعشن، هەرسایتێکیش لە یەک بۆ دە کەس تێداییە. بەپێ ئامارێکی دەزگا نێودەوڵەتییەکانیش ژمارەی کەسانی بیسەروشوێن لە عێراق، لە نێوان ٢٥٠هەزار بۆ یەک ملیۆن کەسە.

لێژنەی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی بێسەروشوێن لە ساڵی ٢٠٠٣وە لەعێراق کاردەکات، تاقیگەی سەرەکییان لە شاری لاهای پایتەختی سیاسی وڵاتی هۆڵەنداییە، لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان راسپێردراون کە هاوکاری تەکنیکی پێشکەشی تیمی نیشتیمانی عێراقی بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆرەبەکۆمەڵەکانی سەردەمی بەعس و داعش، تاوەکو مەشق و راهێنان بەکارمەندانی دەزگاکانی گۆرەبەکۆمەڵەکان بکەن و سەرکەوتووبن لە دۆزینەوەی ناسنامەی کەسانی بێسەروشوێن.

بەگوێرەی زانییارییەکانی ستاندارد،  تیمی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان، ئێستا لە قۆناغی سێەمی هەڵدانەوەی گۆرەبەکۆمەڵەکانی شەنگالن، پێشتریش حکومەتی عێراق ریککەوتنامەی لێکتێگەیشتنییان لەگەڵ لێژنەکە بۆ راهێنان و مەشق پێکردنی تیمەکە واژۆ کردووە. بەڵام بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم چالاکیەکانییان لە ئێستادا راگرتوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.