” بەهۆی بێ هەڵوێستی بەرامبەر توركیا، فەرەنسا پشت لە كوردستان و روو لە بەغدا دەكات”

لەلایەن ستاندار Posted on 540 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەب نزیكبونەوەی فەرەنسا و عێراق بێزاری توركیای بەدوای خۆیدا هێناوە، چونكە پێیان وایە ئەو پەیوەندیە بەهێزەی ئێستا لە نێوان مستەفا كازمی و ئیمانیۆل ماكرۆن جارێكی تر پێگەی فەرەنسا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەهێز دەكاتەوە بەتایبەت كە بریارە لەماوەی داهاتوو كازمی سەردانی فەرەنسا بكات.

ئیمانیۆل ماكرۆن لە چەند بۆنەیەك دژایەتی خۆی بۆ پێشێلكاریەكانی توركیا دژ بە سەروەری خاكی عێراق پیشان داوە كە بە بیانوی بونی گەریلاكانی پەكەكە  چەندین ناوچەی داگیركردوە و گوێش بە نارەزایەتیەكانی عێراق نادات، ئەوە جگە لەوەی لەسەر مەلەفی دەریای ناوەراست و قوبرس و لیبیا ئێستا ئەو دوو وڵاتە لە سەنگەرن.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی رۆژنامەی ئەلعەرەب  ، ئەو نزیكبوونەوەیەی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق لە پەراوێزی بڕیاری كەمكردنەوەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق دێت، فەرەنسا  دەیەوێت ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت لە چالاككردنی ناتۆ لە عێراق ئەویش لەڕێی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری راوێژكاریی بە سوپای عێراق.

راپۆرتەكە ئەوەشی نوسیوە سەردانەكەی كازمی بۆ عێراق كۆبونەوە لەگەل بەرپرسانی عێراق و هەرێمی كوردسان، یەكێك لە داواكانی كازمی ئەوە بوە فەرەنسا یارمەتی عێراق بدات لە پرسی سەروەری سنورەكەی دژی پێشێلكاریەكانی سوپای توركیا، هەروەها مەلەفی هەبونی هێزە بیانیەكان لە عێراق.

رۆژنامەكە نوسیویەتی توركیا بۆ پێدانی پەیام بە فەرەنسا، دوای 72 سەعات لە كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەل ماكرۆن، ناوبراوی بانگهێشتی ئەنقەرا كردووە، نوسیویەتیشی پەیامی ئەردۆغان بۆ فەرەنسا لەو هەنگاوە ئەوە بو بە ماكرۆن بلێت توركیا لە عێراق هاوپەیمانی هەیە كە دەتوانن گەرەنتی جێ ی پێی ئەوان بكەن لە خاكی عێراق لە حاڵەتێك ئەگەر بەغدا بەرەو لای فەرەنسا هەڵوێستەكانی شكاندەوە.

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە لەبارەی هەرێمی كوردستان هاتووە، سەرۆكی فەڕەنسا هەوڵی نزیكبوونەوەی زیاتر  لەگەڵ حكومەتی عێراق دەدات زۆر زیاتر لە نزیك بونەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەویش بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێدەنگە لە ئاست هێرشەكانی توركیا و پێشێلكاریەكانی سەروەری خاكی عێراق بە بیانوی هەبونی هێزەكانی پەكەكە.

بەبۆچونی چاودێرانی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان ئەو قۆناغە مەترسیدار دەبێـت بۆ كوردستان، بەو پێیەی لە ماوەی رابردوو لە بڕیاری ناوچەی دژە فرین لە دوای راپەرینی 1991 ەوە تاكو بڕیاری ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای ریفراندۆم فەرەنسا  لەچەندین وێستگەی گرنگ رۆڵی سەرەكی هەبوە لە پشتیوانی هەرێمی كوردستان دژ بە دەسەڵاتدارانی ئیقلیمی دەوروبەری هەرێم، لەلای خۆیەوە مەسعود عەبدولخالق نوسەر و روناكبیر رایگەیاند گۆڕینەوەی پشتیوانی فەرەنسا لەلایەن هەرێم بە توركیا جۆرێكە لە خۆكوژی ئەگەر هەرێمی كوردستان بیكات.

چاودێران پێیان وایە پێویستە لایەنەكان بە شێوەیەكی هەستیار مامەلە لەگەل ئەو قۆناغە بكەن، كارێك نەكرێت لە بەرامبەر هەرێمی كوردستان فەرەنسا و وڵاتانی تر پشتیوانی لە بەغدا بكەن، ئەویش بەهۆی وابەستەبونی حكومەت و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بە توركیاوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.