زانیاری نوێ ئاشكرا دەبن بە ملیۆنان دۆلاری داهاتی نەوتی هەریم بەسەرچاوەیەكی تر دەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ستاندەر

تەنها لەبەرامبەر هەلگرتنی پارەی داهاتی نەوت مانگانە نزیكەی هەشت ملیۆن دۆلار دەدرێت بە ئارتی بانك كە نزیكە لە بەرپرسێكی باڵای هەرێم، ئەوەش دوای ئەوە هات كە حكومەت بریاریدا بۆ لەمەو دوا لە رێگای زیادكردنی ئاشكرا پرۆسەی گۆرینەوەی دۆلار بۆ دیناری عێراقی ئەنجام بدرێت.

لەسەرەتای ئەو هەفتەیە وەزارەتی دارایی رایگەیاند لەمەودوا پرۆسەی گۆرینەوەی دۆلار بۆ دینار بەشێوەیەكی ئاشكرادەبێت ئەو بانكە ئەهلی و نوسینگە و كۆمپانیایەنی دراویش كە مۆلەتی فەرمیان هەیە دەتوانن بەشداربن، دوای راگەیەنراوەكەش عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێكدا رایگەیاند ئەو هەنگاوە مانگانە زیاتر لە نۆ ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەرێنتەوە لە داهاتی نەوت.

دوای ئەوە هەر ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند پرۆسەكە داهاتی نەوت ناگرێتەوە و ئەو نۆ ملیار دینارە هێشتا مانگانە بۆ ئەو بانكە ئەهلیە دەروات. لەمبارەشەوە وەزارەتی دارایی هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاو نەكردۆتەوە كە ئەو هەنگاوە داهاتی نەوت دەگرێتەوە یاخود نا.

جێی باسە بەگوێرەی هەوالێكی پەیسەرپرێس نزیك لە بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا جگە لە 9 ملیار و 600 دینار دۆلار كە ئارتی بانك لە گۆرینەوەی دۆلار بۆ دینار لە داهاتی نەوت قازانج دەكات هاوكات مانگانە 8 ملیۆن دۆلار لەبەرامبەر هەڵگرتنی پارەی داهاتی نەوت لە بانكەكە لە حكومەت وەردەگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.