یەكگرتوو گروپێكی ناو پارتی بە هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی خۆجێی دهۆك تاوانبار دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 417 جار بینراوە

ستاندەر

ئەبوبەكر هەلەدنی، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت گروپێكی ناو پارتی هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكەوتنەن لەنێوان یەكگرتوو و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.

لەلێدوانێكی بۆ رووداو وتیشی حكومەتی خۆجێی كارەكانی خزمەتگوزاریە نەك سیاسی بۆیە ئیمە پێمان خۆش بو بەرپرسەكانمان لە پۆستەكانیان بەردەوام بن.

ئەبوبەكر هەڵەدنی بەپێویستیشی زانی كە یەكگرتوو لە حكومەتەكانی خۆجێی لە سلێمانی و هەڵەبجە بكشێتەوە چونكە نابێ لە دهۆك بكشێنەوە لە سلیمانی و هەلەبجەش بەردەوام بین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.