ئارێز عەبدوڵا: کاتی ئەوە هاتووە دادگایەکی نیشتیمانی دادگایی ئەوانە بکات کە بڕیاری ڕیفراندۆمیاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عەبدوڵا ئەدامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە “كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دادگایه‌كی گه‌وره‌ی نیشتیمانی پێكبێت بۆ دادگایی كردنی ئه‌وانه‌ی بڕیاری ریفراندۆم یاندا و بونه‌ هۆكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر”

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی گوتوشیەتی” كێ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟! ئه‌وه‌ به‌شێكی زۆری كوردستان توركیا داگیری كردووه‌ كه‌س نییه‌ پێی بڵێت له‌ پشتی چاوت دوو برۆ هه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن فه‌رموون با به‌رگری له‌ خاكی كوردستان بكه‌ن با به‌رگری له‌و خاكه‌ بكه‌ن كه‌ ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا داگیری كردووه‌ له‌ بادینان، وه‌ ڕۆژ به‌رۆژ دێته‌ پێش و خه‌ریكه‌ به‌ره‌و سلێمانیش دێت نازانم ئه‌وانه‌ به‌چی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن! “

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.