ستاندەر
وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی كارەكانی لیژنەی بنبڕكردنی گەندەڵی ڕوونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بەم زووانە ناوی گەندەڵە راستەقینەكان دەبیستن.
ئه‌حمه‌د ته‌لال، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه كاری لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و ناوانه‌ش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه ناوی گه‌نده‌ڵه‌كانه و داواكاراوی دادگان، راست نییه.
وتی “چه‌ند هه‌وڵێك خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ له‌كه‌داركردنی كاری لیژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵه‌ی و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه به‌رپرسان گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن یان چه‌ند به‌رپرسێك رایان كردوه، به‌ڵام ئه‌مانه دورن له راستییه‌وه”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد “تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌بن، حكومه‌ت ناوی هیچ داواكراوێك بڵاوناكاته‌وه ئه‌وانه‌ش كه بڵاوده‌كرێنه‌وه، وردن نین، به‌منزیكانه‌ش به گوێی خۆتان ناوه راسته‌قینه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بیستن.”