ناوەرۆكی ئەو پێشنیارەی كە لایەنە عێراقیەكان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن لەسەری رێكەوتوون

لەلایەن ستاندار Posted on 898 جار بینراوە 0 سەرنج
PARLAMAN1592018

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح نزیك لە حكومەتی عێراق لە كۆبونەوەی سی سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەگەل لایەنەكان رێكەوتن  لەسەر دوو خاڵ، پەلەکردن لە دەرکردنى یاسا و دەنگدان لەسەر هەموارى یاساى دادگاى فیدراڵى، ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەپێی ئەو سیستەمەى کە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە بە پشتبەستن بە فرە بازنەیی و کاندیدى تاک، هەروەها كۆكیش بونە لەسەر ئەوەی لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بكرێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لایەنەكان ڕێککەوتن لەبارەى “بازنەى مامناوەند”، بۆ دەرچوون لە گرفتى ماددەى (15) لە یاساى هەڵبژاردنەکان تایبەت بە فرە بازنەیی.

لەمبارەیەوە عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری دەوڵەوتی یاسا رایگەیاندووە، “لایەنەكان رێککەوتوون لەسەر دابەشکردنى پارێزگا گەورەکان بۆ شەش بازنە، هەروەها پارێزگاکانى دیکە بکرێنە سێ بۆ چوار بازنە، هەندێ پارێزگاى بچوکیش یەک دوو بازنە بن یان یەک بازنە بەپێی ژمارەى دانیشتوان”.

جێی باسە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان دواین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامبدات.

جێی باسە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری كردبو عێراق هەمووی بكرێـتە یەك بازنەی هەڵبژاردن یاخود وەك پێشوو هەر پارێزگایەك یەك بازنەی هەڵبژاردن بیت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *