ستاندەر
هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئەمرۆ له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنەكانی عێراق و دروستكردنی یەك هەڵوێستی لەمبارەیەوە.
جێی باسە خەسرەو گۆران به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى لەبارەی ناوەرۆكی دیدارەكە رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتیی نيشتمانيی کوردستان کۆبووینەوە بە مه‌بەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەردوولا بیروڕامان لەیەکترەوە نزیک بوو لە داهاتووشدا کۆبوونەوەکانمان بەردەوامی دەبێت”.
لەبەرامبەردا رزگار حەمەعەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نيشتمانیی کوردستان و بەرپرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و حزبه وتى: “لە داهاتوویه‌کی نزیکدا لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ تەواوی لایه‌نە سیاسییەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی هەموومان کۆدەنگبین لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان و بۆ ئەوەی هەموومان دەستکەوتی باش بۆ کورد بەدەستبهێنین”.