ناوەرۆكی پەیوەندیەكی ئەردۆغان و ماكرۆن ” فەرەنسا چەندین مەرج بۆ توركیا دادەنێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 1966 جار بینراوە 0 سەرنج
makron1

ستاندەر

ماكرۆن لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی داوای لە ئەردۆغان كردووە پابەند بێت بە ئاشتی و هاوكاری لە دەریای ناوەراست و رێزی سەروەری وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بگرێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆشكی ئەلیزێ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە ماكرۆن داوای لە ئەردۆغان كردووە پابەند بێت بە راگرتنی جولەكانی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ یۆنان و قوبرس كە دوو ئەندامی یەكێتی ئەوروپان.

ماكرۆن داوای  لە ئەردۆغان كردووە رێزی تەواو لەسەروەری وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و یاسای نێودەوڵەتی بگرێت، هەروەها هیچ هەنگاوێكی تاكلایەنە  نەنێت كە ببێتەهۆی گرژی لەناوچەكە.

ماكرۆن داواشی لە سەرۆكی توركیا كردووە پابەند بێت بە بڕیاری قەدەغەی چەك بۆ لیبیا. هەروەها داوای پاراستنی بەرژەوەندی هاوپەیمانەكانی لە سوریا كردووە.

لەو چوارچێوەیە لە راگەیەنراوێك سەرۆكایەتی توركیا بڵاویكردەوە كە ئەردۆغان بە ماكرۆنی وتووە، چاوەڕێی دەستپێشخەریەكی بنیاتنەر لە پاریس دەكات لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست.

ئەردۆغان وتوشیەتی: توركیا چاوی لە مافی هیچ كەسێكدا نییە، بەڵام رێگاش بەكەس نادات مافی پێشێلبكات و خوازیاری گفتوگۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. راشیگەیاندووە هۆكاری گرژیەكانی ئەو ناوچەیە پشتگوێخستنی مافی توركیا و قوبرسی توركییە.

جێی باسە لەماوەی رابردوو پەیوەندییەكانی توركیا و فەرەنسا ئاڵۆزیەكی زۆری بەخۆوە بینیوە  بەهۆی گرژیەكانی ناوچەكە و پشتیوانی پاریس لە یۆنان و قوبرس و كێشەی لیبیا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *