كۆمەڵ بۆ پارتی: هەموو ڕەخنەیەكی ئێمە بۆ حكومەت مەبەنەوە سەر خۆتان ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حكومەتین

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رەخنە لە كاردانەوەی پارتی دەگرێت بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی كە فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان لە حكومەتی هەرێمی دەگرێت و داوادەكات ئەو مامەلە راست بكرێـتەوە.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەكتەبی سیاسی  كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی ساردیپەیوەندیەكانیان لەگەڵ پارتی رایدەگەیەنێت: “راسته‌، جۆرێک لە ساردی لە نێوانماندا هەیە، رەنگە زیاتر هۆکارەکە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە ئێمە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنین و هەر رەخنەیەک کە لە ئەدای حکومەتى دەگرین بە مەبەستی باشکردن و چاکسازیی، ئەوان دەیبه‌نه‌وه‌ سه‌ر خۆیان، لەکاتێکدا ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتین نەک حزب”.

عەبدولستار مەجید كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبەكەشیتی لە پەرلەمان، بۆ ئێس ئێن ئین راشیگەیاندووە “پێویسته‌ ئەم رەفتار و تێڕوانینە هەڵەیە راستبکرێتەوە، حکومەت کاری خۆی بکات حزبیش حزبایەتی خۆی، ناکرێت تۆ بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ هەر رەخنەیەک بکەیت کە لە حکومەت دەگیرێت، بۆیە پێمانوایە پێویستە هێزە سیاسییەکان پەیوەندییەکی سروشتییان هەبێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.