دووقسە لەسەر ڕیفراندۆم ..

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

مستەفا چاوشین

ڕیفراندۆم ئەوپرۆسە گوماناوی یە بوو کەبەبێ ئامادەسازی وبارودۆخ بۆ ڕەخساندن و،لەپێناوی داپۆشینی سەدویەک قەیرانی سیاسی، ئابوری ، کۆمەڵایەتی ، یاسایی پارتی وسەرۆکە ناشرعیەکەی هەرێمی ئەوکات بڕیاریان لەسەردا بەبێ ئەوەی ….
– توانای موچەدانی فەرمانەرانیان هەبێت
–یەک لیترسوتەمەنی هەڵنەگیڕابوو
—  یەک کۆگاخۆراک ودانەوێڵە دانەنرابوو
—  یەک دەوڵەت پشتگیری نەکرد
— ئەمریکاوئەوروپاودنیای عەرەبی دژی بوو
لەژێرەوە تەنها هەرسێ هێزی ئیقلیمی تورکیا،ئێران، سوریابە هاوبەشی پیلانیان بۆداناو پارتی وسەرۆکەکەی بەناوی کوردایەتیەوە بووە ئامرازی جێ بەجێ کردنەکەی وبەخەبات وشۆڕشگێڕیش بەمیللەت فرۆشرایەوە، لەکاتێکدا ڕیفراندۆم بوە هۆکاری ئەوەی ئەزموونی هەرێم بەجۆرێک بچوک کرایەوە دەستکەوتەکان بەجۆرێک سنوردار کران لەلێواری لەناوچون نزیک بوەوە
بەندە بەبێ ئەوەی دوورونزیک هیچ پەیوەندیەکم بەشاسوار،یان فرهاد سەنگاوی یەوە هەبێت بەشانازیەوە دەنگمدا بەنەخێر، ئەمەش لەبەر ئەوە نەبوو کەمن دژی سەربەخۆییم، بەڵکو وەکو ڕۆژی ڕوناک دەمزانی ڕیفراندۆم جگەلەماڵوێرانی ونەهامەتی وگەڕانەوە بۆخاڵی سفر هیچی تری لێ چاوەڕوان ناکرێ ،
من هیچ ڕەخنەیەک لەهەڤاڵانی پارتی ناگرم کەکەوتنە شوێن سەرۆکی حزبەکەیان بەڵام ڕەخنەی من زیاتر ڕوولەوهەڤاڵانەی یەکێتیە کەبەبێ لێکۆڵینەوەو شیکاری بارودۆخەکە کەوتنە داوی سەرۆکێکی ناشەرعی وبوونە ڕیفراندۆم چی دوا جار جەنابی سەرۆک وکوڕەکەی وبرازاکەی فەرموویان ڕیفراندۆم بەهیچ شێوەیەک بۆسەربەخۆیی نەبووە دەی ئێستا بۆتان دەرکەوت کڵاوکراوەتەسەرتان ودەوڵەت وسەربەخۆیی هەرلەبنەڕەتدابونی نەبووە بەڵکو پیلانێکی ئیقلیمی بوو بۆگەڕانەوەی دۆخی هەرێم بۆ نەوەدەکان وپاشەکشەکردنی ئەزمونی ڕۆژئاوا دواجار نەسەری گرت ونەڕیفراندۆمچیەکان سەریان لەسەردانا ئەوەی زەرەرمەندی یەکەم بوو تەنها میللەت ونیشتمانەکەی بوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.