ستاندەر
بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریكی ئامانجی كازمی ئێستا دەستگرتنە سەر ” دەوڵەتی قوڵ” لە عێراق كە دەستی گرتووە بەسەر دەوڵەت بەشێوەیەكی كرداری و لەدوای 2006 ەوە ئەوان سەرۆك وەزیرانەكان دەست نیشان دەكەن.
پێگەكە رایگەیاندووە “دەوڵەتی قوڵ” لە عێراق لەلایەن حكومەتەكانی پێشوو دروستكراوە كە پۆستەكانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكردووە لەسەر بنەمای پشك پشكێنە و رازی كردن.
ئەوەشی راگەیاندووە هەنگاوەكانی كازمی بۆ ریفۆرم لەلایەن حیزب و لایەن و گروپە چەكدارەكانەوە دژایەتی دەكرێت چونكە دەزانن بەرەو نەمانی دەسەڵاتیان دەبات.
مۆنیتەر ئەوەشی نوسیوە كە كازمی هەوڵی رزگاركردنی دەزگا ئەمنیەكانی عێراق دەدات لە دەست حیزب و ململانێی سیاسی و دەیەوێت كەسانی تەنكنۆكرات و خاوەن توانا دابنێت.