بۆیەكەمجار نزیكەكانی خامنائی هێرش دەكەنە سەر سیستانی

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژنامەی كەیهنانی نزیك لە عەلی خامنائی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە توندی رەخنە لە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق دەگرێت لەسەر ئەوەی داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكەن.

حوسێن شەریعەمتەدار كە سەرنوسەری رۆژنامەكەیە و هاوكات نوێنەری خامنائیە لە رۆژنامەكە لە وتارێك لە لاپەرەی یەكەمی رۆژنامەكە نوسیویەتی ئەو داواكاریە هاوتای پێگەكەی سیستانی نیە و داواش دەكات ئەو هەڵەیە راست بكرێـتەوە.

حوسێن شەریعەتمەدارى نوسیویەتی، داوایەکى لەو جۆرە لەگەڵ پێگە و شکۆى بەرزى ئایەتوڵا سیستانى یەک ناگرێتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێویستى بە سیستانى هەیە بۆ سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکان و دووەمیش ئەو داواکارییە لەگەڵ پێگەى عێراق وەکو وڵاتێکى سەربەخۆ ناگونجێت و نیشانەی مایەپوچی سیاسیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.