خوێندنی ئه‌مسال له‌نێوان ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی  و دواخستندا  

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

 مامۆستا / كازم عه‌باس زه‌ندی

 

ئاشكرایه كه‌ ‌ له‌ئێستادا په‌تای كۆڕۆنا گرفتی بۆ هه‌مو بواره‌مانی ژیان دروستكردووه‌،  به‌لام گومان له‌وه‌دا نییه‌ تا مرۆڤ مابێت ژیانیش به‌رده‌وامی ده‌بێت و ناوه‌ستێت، بۆیه‌ هه‌مو لایه‌ك  بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌  كه‌ ڕێگه‌چارهیه‌ك  بدۆزنه‌وه‌‌، به‌لام ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ هه‌مو لایه‌ك  به‌ته‌واوی ڕون بوبێته‌وه،‌ كه‌ ئه‌و هۆكاره‌ی زه‌ره‌ره‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه‌، تێكه‌ل نه‌بون و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌بالغی و خۆ پاراستنه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مانه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن له‌هه‌مو بواره‌كاندا ‌ .

هه‌روه‌ك ده‌زانین كه‌رتی خوێندن یه‌كه‌كه‌ له‌و بوارانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م په‌تایه‌دا ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسته‌نگ و زه‌حمه‌تی بۆ دروستبووه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بلاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌یه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانیش  بیر له‌زۆر ڕێگه‌چاره‌ی جیاواز كراوه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌ك له‌ڕێگه‌ چاره‌كانیش خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكتڕۆنییه‌، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن پڕۆسه‌یه‌كی نه‌پچڕاوه‌ی فێركردنه‌، بۆیه‌ نابێت هه‌رگیز فێرخوازان(قوتابی و خوێنكار) له‌ كه‌شی نێو فێرگه‌كان به‌ته‌واوی دوربخرێنه‌وه‌، چونكه‌ ته‌مه‌ن و بیركردنه‌وه‌ی فێرخوازان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و قولایییه‌ی نییه‌، كه‌ بتوانێت قه‌ره‌بوی دابڕان و دورخستنه‌وه‌ له‌پڕۆسه‌كه‌ بكات،  به‌پێی ئه‌زمونیش  ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆده‌ركه‌وتووه‌  له‌و كاته‌ی كه‌ فێرخواز چه‌ند ڕۆژه‌ك به‌ هۆی پشو یان هه‌ر هۆكاره‌كی تر كه‌ له‌ فێرگه‌ داده‌بڕان، له‌پاشاندا به‌زه‌حمه‌ت ده‌هاتنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌ش و ڕێڕه‌وه‌ی كه‌ له‌خوێندندا بو، بۆیه‌ دورخستنه‌وه‌ی فێرخوازان به‌به‌رده‌وامی  له‌فێرگه‌كان و  گۆڕینی به‌خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی بڕیاره‌كی په‌سند نییه‌،  به‌لكو باشترین ڕێگه‌چاره‌ له‌جیاتی ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ فێرخوازان له‌فێرگه‌كاندا(‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكان)به‌سه‌ر دو یان سێ به‌شی یه‌كسان دابه‌ش بكرێن ، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان كه‌م ببێته‌وه‌و قه‌ره‌بالغی نێو پۆله‌كان نه‌مێنێت، ڕؤژانه‌ش قوتابیان به‌ر له‌چونه‌ ژوره‌وه‌ی پۆله‌كان پشكنینی تاو گه‌رمیان بۆ بكرێت تاوه‌كو دلنیا بن له‌وه‌ی كه‌ هیچ قوتابییه‌ك نیشانه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنای لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ، به‌لام له‌م حاله‌ته‌دا ده‌بێت مامۆستایان ڕۆژانه‌ ده‌وام بكه‌ن تاوه‌كو به‌به‌شه‌ وانه‌ی هه‌مو پۆله‌كان ڕابگه‌ن، لێره‌شدا گرنگترین گرفت سه‌ری هه‌لداوه‌و وایكردووه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ گوێ له‌هیچ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك نه‌گرێت بێجگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێستاكه‌ ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وی بكه‌ن، چونكه‌ ناتوانن موچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكه‌ن، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌مه‌ش بیر له‌دورخستنه‌وه‌ی فێركارو فێرخوازان به‌خوێندنی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی یان دواخستنی خوێندن كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا كه‌س ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه‌ به‌په‌سند نازانێت ‌هه‌روه‌كو له‌ده‌ربڕینی زۆرینه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لگادا هه‌ستی پێ ده‌كرێت  .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.