ستاندەر
بەگوێرەی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە له بهروارى 24ى ئهیلولى 2020 دهرچووه، هۆشداری دراوەتە پارتی كە بۆ ئەوەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن نەفەوتێت پێویستە كۆنگرە ببەستن.
لە بەشێكی نوسراوەكەی كۆمسیۆن هاتووە ” ساڵێك لهمهوبهر پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێننامەی لە کۆمسیۆن پڕکردووهتەوە، کە لە ماوەی 10 مانگدا بێ دواكهوتن کۆنگرە دهبەستێت، بەڵام پارتی بەڵێننامەکەی جێبەجێ نەکردووە”.
جێی باسە پارتی پێشتر رایگەیاندبوو هەموو ئامادەكاریەكانیان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە تەواو كردووە بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا كۆنگرە دواخراوە.