هەڵوێستی چوار سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەبارەی بڕیاری داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریكا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

ستاندەر

لەپەراوێزی بڕیاری داخستنی بالوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە كۆبونەوەیەكدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، موحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و لە كۆشكی سەلام لە بەغدا رایانگەیاندووە، عێراق تەنها لەگەڵ تیرۆر لە جەنگدایەو مافی هیچ لایەنێك نییە حاڵەتی جەنگ رابگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار چوار سەركایەتیەكە ئاماژەیان بەوە كردووە،  ڕفاندن و تیرۆركردنی هاوڵاتیان و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان زیان بەناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان رەتدەكەنەوە.

ئەو كۆبونەوەیەش دوای ئەوە دێت شەویرابردوو ئەمریكا بڕیاری داخستنی باڵوێزی وڵاتەكەی لە عێراقدا، هاوكات زووتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ب ە سەرۆك كۆماری عێراقی راگەیاندبوو ئەگەر هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامبێت ئەوا ئەمریكا ناچارە باڵیۆزخانەكەی دابخات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.