دوای پەراوێزخستنی لەلایەن عێراقەوە بەهۆی هێرشەكانی سەر كوردستان، توركیا مانۆرێكی تر دەسپێدەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

حكومەتی نوێ  و لایەنە عێراقیەكان، بەهۆی پێشێلكاریە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو وڵاتەیان فەرامۆش كردووە ئەمەش دوو دڵی لای توركیا دروستكردووە و دەترسێت شوێنەكەی لەلایەن وڵاتانی تر پڕ بكرێـتەوە، بەتایبەت لەلایەن فەرەنساوە كە ئێستا دەیەوێت زیاتر نزیك بێتەوە لە عێراق.

لەو چوارچێوەیە توركیا لە رێگای باڵوێزەكەی لە بەغدا، مانۆرێكی دەستپێكردووە بۆ ئەوەی لایەنە عێراقیەكان رازی بكات بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەنیەكانیان لەگەل توركیا، بۆ ئەوەش  نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ بڵاویکردەوە، حەیدەر عەبادی شەوی رابردو پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کردوە و لەبارەی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان هەردو وڵات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان کردوە. هەروەها  چەند تەوەرێکی جێی نیگەرانی هاوبەش کرا ئاسایشی سنوری نێوان هەردو وڵات و رێزگرتن لەسەروەریی و دەستنەوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆدا تاوتوێ کرا.

هاوكات پێشتریش توركیا بە فەرمی  داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە سەردانی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام تا ئێستا كازمی سەردانی ئەو وڵاتەی نەكردوە، پێشتریش لە چەند بۆنەیەك سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركۆنەی سنور بەزاندنە بەردەوامەكانی سوپای توركیای كردووە بە پاساوی بونی پەكەكە لەناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.