فراكسیۆنە كوردییەكان پێشینیارێكیان لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن لە كەركوك رەتكردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێكهاتەی كورد رایگەیاند لە دواین دانیشتن پێشنیارێك له‌سه‌ر داواى عه‌ره‌به‌ سوونه‌كان و توركمانه‌كان كراوە كە كەركوك دابه‌شى ته‌نها دوو بازنه‌ بكرێت بە پێچەوانەی پارێزگاكانی تر كە بەگوێرەی قەبارەیان  پێشنیار كراوە دابەشی سێ هەتا پێنج بانەی هەڵبژاردن بكرێن.

جەمال شوكر، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو پێشنیارە بە ئێس ئێن ئێن ی راگەیاندووە  ، “پرسى ئه‌وه‌ى كه‌ركووك بكرێته‌ دوو بازنه‌وه‌ له‌ دانیشتنى كۆتایى لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانیەكان رێگه‌ى پێنه‌درا و تاوه‌كو 10 ئۆكتۆبه‌ریش په‌رله‌مان كۆنابێته‌وه‌ بۆیه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا دیسانه‌وه‌ ئه‌وپرسه‌ بخرێته‌وه‌ به‌رباس و گفتوگۆ كردن له‌ په‌رله‌ماندا”.

  سه‌باره‌ت به‌ خراپى دابه‌شكردنى كه‌ركوك بۆ دوو بازنه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بازنه‌كان فراوانتربن ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باشتر ده‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێتو هاوكات پێویستیش ناكات كه‌ركوك جیاوازبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.