پلانی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی هەرێم لە قاچاخچیەتی

لەلایەن ستاندار Posted on 481 جار بینراوە

ستاندەر

بەمەبەستی رێگەگرتن لە هاوردەكردنی كاڵا و كەلوپەلی قەدەغەكراو لە دەروازە سنوریەكانی عێراق و لەنیویاندا هەرێم دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر دانانى پلانێک بۆ ئەو مەبەستە.  

لیوا عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەکە رۆژى دووشەممە لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانى پاسەوانى سنور کۆبووەتەوە و داواى لێکردوون بەدواداچون بکەن بۆ دیاردەی قاچاخچیەتی لەدەروازە نافەرمییەکانەوە، لەگەڵ پێویستى کۆنتڕۆڵکردنى پرسی هاوردەکردنى کاڵا قەدەغەکراوەکان كە بۆ برەودان بە بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاری لەسەر دراوە.

لە چەندین بۆنەی جیاواز، حکومەتى عێراق، دەسەڵاتی هەرێم تۆمەتبار دەکات بەوەى دەروازە سنورییەکانى بوونەتە شوێنى هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو و رەوانەکردنى بۆ بازاڕەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستەكە وائیلى تەئكیدی لەسەر کارکردن بە رێنماییە حکومییەکان بۆ پشتیوانى لە بەرهەمى ناوخۆیی، جێگیركردنی پلانی پێویست بۆ رێگرى لە هاوردەکردنى کاڵاى قەدەغەکراو لە خاڵە سنورییەکان لەناویاندا خاڵە سنورییەکانى هەرێم.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.