ئیمارات چەند زانیاریەك لەبارەی بونی هێزی سەربازی توركیا لە سنوری هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەولەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی بەتەواوی لە پاڵ عێراق دەبێت دژ بە كردەوە دوژمنكاریەكانی توركیا لە باكوری ئەو وڵاتە.

 

قەرقاش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە ئێمە جیاوازبین یان هاوڕا بین لەگەل عێراق، بەڵام لە پرسی هەبونی هێزەكانی توركیا لە باكوری ئەو وڵاتە بەتەواوی وڵاتانی عەرەبی جگە لە قەتەر و سۆماڵ هەموو پشتیوانی عێراق دەكەین.

وتیشی توركیا ماوەی 10 ساڵە زیاتر لە 5 هەزار سەربازی لە ناوچە سنوریەكانی عێراق بڵاوكردۆتەوە.

جێی باسە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی رۆژ دوای رۆژ هەوڵەكان بۆ سنورداركردنی دەستێوەردانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە زیاتر دەبێت و داوای هەڵوێستی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی دەكرێت دژی دەستێوەردانەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتان لە نێویشیاندا عێراق و ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.