مەترسی كشانەوەی ئامریكا لە عێراق و پشت كردن سەرۆكایەتیە نمونەییەكە بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكرێت بە پشت كردن لە كوردی سوریا دەچوێندرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

 ستاندەر 

راپۆرتی رۆژنامەی واشنتۆن ئەكزامنری ئەمریكی سەرۆكایەتیەكانی ئێستای عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە پێكهاتەی خەونی ئەمریكی وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت پێویستە ترەمپ یان بایدن لە داهاتوو بەو چاوە سەیریان بكەن كە ئەوانە پشتیوانی رۆژئاوان و  نابێت پشتیان تێبكرێت.

رۆژنامەكە راشیگەیاندووە ئەو  دوو سەرۆكەی عێراق هەولدەدەن بۆ ئەوەی سنورێك بۆ گروپە چەكدارەكان لە عێراق دابنێن، بۆیە راكێشانی بەڕەكە لە ژێر قاچیان بە داخستنی بالوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، پەیامێكی ئەمریكا  دەبێت كە پشت لە هاورێكانی دەكات، ئەوەی ئێستا پۆمپۆ دەیەوێت بیكات   لە هەنگاوی داخستنی بالوێزخانە، هاوشێوەی ئەوەیە كە پێشوو ترەمپ بەرامبەر كوردەكانی سوریا  كردی بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا  لە سنوریا كە هاوپەیمانی ئەمریكا بوون و  ئەوانی جێهێشت بۆ ئەوەی ترەمپ ڕاویان بكات.

لە بەشێكی تر ی راپۆرتەكە هاتووە :ـ” ئەگەر پۆمپیۆ بالوێزخانەی عێراق دابخت، وێنەی   دوا هەلیكۆپتەری ئەمریكی  بالوێزخانە جێدەهێلێت  و پیاوەكانی گروپە میلیشیاكان ئاڵاكانیان لەسەر  باڵەخانەی بالوێزخانە بەرزدەكەنەوە ، شكستێكی گەورە  تر  دەبێت بۆ ئەمریكا  لەو وێنە بەناوبانگەی  كە دوای پاشەكشەی ئەمریكا لە ساینگۆن لە ڤیتنام لە ساڵی 1975 گیرا.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەو هەوڵەی كە پۆمپیۆ ئەندازیاریەتی لە ژێر ناوی (فشاری لوتكە) لەسەر ئێران، بەرپرس دەبێت لە گەورەترین  سەركەوتنی  ستراتیژی دەبێت بۆ ئێران لە دوای ئەوەی رۆنالد ریگان هێزی دەریای یئەمریكای لە لوبنان كێشایەوە دوای هێرشەكانی حیزبوڵا بۆ سەر بنكەی سەربازی مارینز لە تەنیشت بالوێزخانەی عێراق لە سالی 1983.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.