ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی گەریلا بۆ ئەرمینیا لە رێی خاكی وڵاتەكەی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبارەی چونی گەریلا بۆ ئەرمینیا رایگەیاند :” چوونی هێزەکانی پەکەکە و پژاک بۆ ناوچەی قەوقاز بۆ ئەوەی پشتیوانی سوپای ئەرمینیا بكەن و  دژی سوپای ئازەربایجان شەڕ بکەن هێشتا تەنها دەنگۆیە، بەڵام هەر نیازێكی وا هەبێت ئێران رێگایان پێنادات.
ئەو زانیاریانە لەكاتێكدایە پێشتر ئاژانسی ئەنەدۆڵی حكومەتی توركیا بڵاوی كردبویەوە پەكەكە زیاتر لە 300 گەریلای بۆ پشتیوانی و راهێنانی سەربازی بۆ هێزەكانی ئەرمینیا بۆ ئەو وڵاتە ڕەوانە كردووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی رەسمی ئەو زانیاریانەی پشت راست نەكردۆتەوە، چاودێران پێیان وایە ئەوە هەوڵی توركیایە بۆ فشارخشستنە سەر كۆمەلگەی نێودەولەتی تا پشتیوانی توركیا بكەن لە شەری پەكەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.