لەداخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ترەمپ یان ئێران براوە دەبێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 283 جار بینراوە

بەهـرۆز حـاجی

ئەمریکا و ئێران چەندین دەیەیە لەناوچەکەدا شەڕ و ململانێیانە ، ئەمریکا دەیەوێت وەک هێزێکی نێو دەوڵەتی و ئێرانیش وەک هێزێکی هەرێمی باڵا دەستی خۆی بنوێنێ .
ئەم مملانێ یەش زیاتر لەسەر مەیدانی وڵاتانی ناوچەکەدا
بووە . هەر لە یەمەنەوە کە سعودیە و چەند ووڵاتێکی تری
عەرەبی بە وەکالەتی بەڕێوەی دەبەن هەتا دەگاتە لێدانی
گروپە شیعیە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا لەڕێی
بوردومان کردنەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە. ئێستاش لە
تازەترین بەرەنگاربوونەوەیان ، لەنێو مەیدانی عێراق دا
دووبارە ئێران لەڕێی میلشیاکانی سەربەخۆی باڵیۆزخانەی
ئەمریکا بە بەردەوامی لەچەند مانگی ڕابردوو ، لە ئێستاشدا
موشەک باران دەکرێت . ئەم جەنگەی ئێران لەدوای ئازاد
کردنی عێراقەوە لە ۲۰۰۳ وە لەڕێی گروپە شیعەکانەوە
بەرانبەر بە ئەمریکا ئەنجامی داوە.
بڕیاریی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەم کاتەدا
هەر لە ئەنجامی ئەم ململانێ درێژخانەیەی نێوانیانە ،

پرسیار دێتە پێش کە بۆچی ئەمریکا ئەم بڕیارەی داوە
لەم کاتەدا ؟ بێگومان هەریەکەیان لەم سیناریۆیەدا
دەیەوێت خۆی کارەکتەری براوەبێت ، ترامپ ی سەرۆک
دەیەوێت بەشەقامی ئەمریکی بڵێت من بڕیاری دەرچونمان
لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەهۆی ئەو مەترسیانەوە
بووە کە مانەوە لەو ڕێککەوتنە واتا بەهێز کردنی پێگەی ئێران و سوپای پاسدار لەو ناوچەدا کەدواجار  ئەم بەهێزبوونەش زیانە بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستدا .

بێگومان لەم ڕێگەشەوە  بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی
بەکاری دێنێ لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتودا کە لە ٤/١١/٢٠٢٠
دەکرێت  ، ئەمەش لێدانە لەپێگەی ئەو ڕکابەرەی کە
جـــــۆ بایدن ی  کاندیدی دیموکراتەکانە .

چونکە  بەداخستنی باڵیۆزەخانەی وڵاتەکەی ، دەیەوێت
بە دەنگدەری ئەمریکی  بڵێت ئەوە باراک ئۆباما  و
جۆ بایدنی جێگری  پێشوی بوو
ئێرانیان والێکرد لەڕێی گروپەکانی حەشدی شەعبیەوە
کەئێران ئاراستەیان دەکات ئێستا بونەتە هەڕەشە بۆ
سەر بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ئەمریـکا .
ڕێککەوتنی ئەتۆمیان لەگەڵ کرد.

لەلایەکی ترەوە ئێرانیش  مەبەستێتی  لە ڕێگەی
کارەکتەرە عێراقیەکانی خۆیەوە لە پێگەی  دۆناڵد ترامپ
بدات و وەها نیشانی شەقامی ئەمریکی بدات کە سەرۆکی
ئێستایان شکستی هێناوە لە پاراستنی پێگەی وڵاتەکەیان
لە ناوچەکەیان ، ناشێوێت سەرکەوتوی هەڵبژاردنی داهاتو
بێت ، بەڵام لە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ، ترامپ
پێدەچێت دوو مەبەستی سەرەکی هەبێت

۱. دوور نییە گورزێکی کوشندە لە گروپەکانی سەر بەئێران
بوەشێنێت ، کە حەشدی شەعبییە.
۲.لە بەرانبەر ئەو گورزەدا  دۆڕاو نەبێت و باڵیۆزخانەکەی
نەکەوێتە ژێر ڕەحمەتی موشەکی زیاتری حەشــدە ئێرانیەکانەوە ، بۆیە دایدەخات هەتا دوای هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی  وڵاتەکەی .

لەم سیناریۆیانەی کە ئێستا ڕوو دەدەن پێڤاژۆی ناوچەکە
بۆ عێراق و ئێرانیش دەبێتە جۆرێک لە شکست پدەچێت دۆناڵد ترەمپ ببێتە براوەی ئەم   یارییە  ،   کەدواجــار
ڕەنگدانەوەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا باشتر دەردەکەوێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.