مەلەفێكی نوێ بۆ  ئاشتی كوردی توركی لە كۆشكی سپی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، واشنتۆن هەوڵی  هێنانەدی رێكەوتنی توركی كوردی دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 1030 جار بینراوە 0 سەرنج
usa1

ئامادەكردن و وەرگێرانی ستاندەر

 پرسی هێنانەدی ئاشتی توركی كوردی لەلایەن ئەمریكاوە  لە بۆنەی جیاجیا دەوروژێندرێت،  هەبونی پەیوەندی بەردەوامی نێوان  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و پەكەكە  لەبارەی چەند مەلەفێك لەنێویاندا  ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە خاكی عێراق و سوریا و گفتوگۆكردن لەبارەی مەلەفی تر هەنگاوێكە بە ئاراستەی هەڵمەتێكی  دیبلۆماسی درێژی ئەمریكا كە ئامانجی گەیشتنە بە رێكەوتنی ئاشتی لە نێوان توركیا و پەكەكە.

بە بروای پسپۆرانی سیاسی ئەمریكی   هێنانەدی ئاشتی لەنێوان توركیا و پەكەكە لەو قۆناغە خزمەت بە بەرژەوەندیە ستراتیژیەكانی  ئەمریكا لەناوچەكە دەكات، بەو پێیەی ئەمریكا لە یەك كاتدا پێویستی بە پشتیوانی هەردوو لا هەیە.

بەگوێرەی بۆچونی دانیال پایپس مێژوو نووس و سەرۆكی دامەزراوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە  هێنانەدی  ئاشتی توركی كوردی گرنگە بۆ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا. هاوشێوەی گرنگی رێكەوتنی ئاشتی نێوان  فەلەستین و ئیسرائیل. بەڵام وەك چۆن دەسەڵاتی فەلەستینی بە كەمتر لە قەڵاچۆی تەواوی ئیسرائیل رازی نابێت، بەهەمان شێوە توركیاش دەیەوێت بەتەواوی هەموو بونێكی سیاسی كوردی رەش بكاتەوە، پایپس گومانی هەیە  لە ئەگەری هێنانەدی ئاشتی بەگوێرەی ئەو مەرجانەی كە ئەمریكا بۆ پەكەكەی هەیە.كە ئەویش بریتیە لەوەی پەكەكە هەموو پەیوەندیەكانی لەگەل ئیدارەی خۆسەر لە رۆژاڤای كوردستان لە سوریا بپچرێنیت، بەڵام وا پێدەچێت پەكەكە  بەو مەرجە رازی نەبیت بەبێ ئەوەی توركیاش هەمان هەنگاوی بەسەر بسەپێندرێت، چونكە پەكەكە پێی وایە كشانەوەی تەواوی لە رۆژاڤا دەرفەتی ئەوە بۆ توركیا دروست دەكات كە بەتەواوی ئەزمونی ئەو بەشەی كوردستان لەناو ببات.

هاوكات راین پوهێل  لێكۆلەر لە  دامەزراوەی ستراتفۆرد  بۆ توێژینەوەی جیۆ سیاسی ئەمریكی  رێكەوتنی ئاشتی بە  بژاردەی نمونەیی دادەنێت و دەلێت ئەگەر ئەمریكا سەركەوتوو بێت لە هێنانەدی  رێكەوتنی ئاشتی لەنێوان كورد و توركیا ئەوە سەركەوتنێكی گرنگی دیبلۆماسی و ئەمنی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە. چونكە ئەمریكا پێویستی بە پشتیوانی هەردوو لایەن هەیە، بۆیە  چارەسەركردنی ئەو كێشە وادەكات ئەمریكا لە یەك كات پشتیوانی هەردوو لا بۆ پرۆژەكانی بەدەست بهێنێت، ئەوەش بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە رێكخراوە تیرۆرستیەكان و ئێران هەیە لە ناوچەكە گرنگە.

پۆهێل شێی وایە ئەمریكا تا ئێستا هەژمون و وەرەقەی فشاری  تەواوی لەبەر دەست نیە بۆ ئەوەی توركیا و پەكەكە ناچار بە رێكەوتن و دەست هەلگرتن لەو مەرجانە بكات كە بۆتە هۆی جیاوازی و نەگەیشتنە رێكەوتن،  ئەوە سەرەرای ئەوەی پەكەكە ویستی ئەوەی هەیە لەبەرامبەر دەستكەوتنی زیاتر لە سوریا دەست لە هەلمەتە سەربازیەكانی هەلبگرێت بەرامبەر توركیا، بەڵام ئەردۆغان  وا دەرناكەوێت پرۆسەی ئاشتی بەلاوە گرنگ بێت و تا ئێستا ئامادەیی تێدا نیە.

هاوەرد چارس سەرۆكی پسپۆرانی  دامەزراوەی راندی     ئەمریكی پێیوایە ئەمریكا هاوپەیمانی فەرمی توركیایە  و هاوبەشێكی گرنگی كوردیشە لەسەر ئەرز لە سوریا، دەشلێت لە كۆتاییدا هەریەك لە كورد و تورك لە دوو خال بەرژەوەندیەكانیان دەگاتەوە یەك. یەكەمیان وەستانی حەنگ لە سوریا، دووەمیش نەگەرانەوەی رژێمی سیاسی لەو وڵاتە بۆ پێش 2011 ، ئەو دو خاڵەش ئەمریكا پشتیان پێ دەبەستێت بۆ قایل كردنی ئەو دوو لایەنە بە دانوستان.

دەشلێت ئەمریكا كار لەسەر رێكخستنی وەرەقەكانی دەكات، بۆیە لەو قۆناغە هیچ ویستێكی نیە  بۆ ئەوەی بەتەواوی پشت لە هاوپەیمانی توركی بكات، سەرەرای ئەوەی ئێستا پەیوەندیەكانیان بە قۆناغێكی زۆر سەختیش تێدەپەرێت. لەهەمان كاتیشدا پشتیوانی كردنی لە كورد و بەردەوامی لە هاوبەشی و كاركردن لەگەلیان. دەبێت بزانین كورد لە لاپەن كۆنگرێس و وەزارەتی بەرگریەوە پشتیوانی دەكرێن،

هاوارد چاتز پێی وایە مەلەفی ئاشتی كوردی توركی پێویستی بە ئاسایی بونەوەی تەواوی دۆخەكە هەیە، ئەمریكاش ئارام دەگرێـت و كاتی پێویست دەداتە هەردوو لایەنی ململانێ  بۆ ئەوەی رەزامەندی پیشان بدەن بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

د. تیادۆر كراسیك، گەورە راوێژكاری دامەزراوەی (GSA) شیكاری وڵاتانی كەنداو دەلێت جولەی دیبلۆماسی ئەمریكی ناتوانێت لەوە زیاتر بەدەست بهێنیت، پێویستە چاوەرێ بكرێت بۆ ئەوەی دەركەوێت هەلژاردنەكانی مانگی 11ی ئەمریكا ئەنجامەكەی چۆن دەبێت لە تەركیز كردن لە سەر پەیوەندی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەرەتی لەبارەی پەیوەندی ئەمریكا و توركیا كە رەنگە چەند دەرفەتێكی بۆ كورد تێدا بێت ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ئالۆزبونی پەیوەندی ئەمریكا و توركیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.