نزیكترن پێشنیار بۆ چۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

غایب عەمیرى پەرلەمانتارى سائیرون سەر بە موقتەدا سەر  لەبارەی دواین گفتوگۆكانی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن كە جێبكرێتەوە لە یاسای هەڵبژاردنەكان كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پێشنیارێك كە تا رادەیەكی زۆر ڕەزامەندى زۆربەى حزبەکانى لەسەرە ئەوەیە کە هەر بازنەیەک 3 بۆ 5 کورسى لەخۆ بگرێت، لەگەڵ رەچاوكردنی  ژمارەى ژنان لەپەرلەمان، بۆ ئەوەش جۆرێك رێكەوتن هەیە كە عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەش بكرێت.

هاوكات   یۆنادم کەنا سەرۆکى فراکسیۆنى ڕافیدەین لەپەرلەمانى عێراق بە  هەمان رۆژنامەی راگەیاندووە ، بۆچونێكی گشتی هەیە  ژمارەى بازنەکان لە 3 بۆ 7 بازنە بۆ هەر پارێزگایەک دابەش بكرێت بەڵام لەگەل ئەوەشدا هێشتا  ژمارەیەک لایەنیش ناڕازین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.