ستاندەر
بەگوێرەی لێكدانەوەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئەو هێرشە موشەكییەكەی چەند رۆژی رابردوو بە ئاراستەی هەولێر لەلایەن گروپە ملیشیاییەكانی حەشدی شەعبی لە لێكۆلینەوەكان رەهەندی نێودەولەتی وەرگرتووە و ئەوەش بە زیان بۆ گروپە چەكدارەكان شكاوەتەوە و هەرێم و بەغداشی زیاتر لەكتر نزیك كردۆتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی شەرقولئەوسەت كە ئەمرۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە بەراوردی هێرشی گروپە چەكدارەكان لە بەغدا بۆ دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكادا و هێرشەكەی هەولێردا كردووە، ئەوەی وتوە لە هێرشەكەی بەغدا هیچ جوڵەیەكی نێودەولەتی لێنەكەوتۆتەوە بەڵام لە هێرشەكەی هەولێردا وادەردەكەوێت هەڕەشەكانی پۆمپیۆ كە پێشتر بە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیراندا گەیاندبووی بە لایەنە چەكدارەكان خەریكە دەچنە بواری جێبەجێكردن و لێكۆڵینەوەی هەمەلایەن دەستی پێكردووە لە ئەنجامدەری هێرشەكان.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، هێرشەكە بەتەواوەتی هەولێر و بەغدای لەیەكتر نزیك كردووەتەوە هەر لەم میانەیەشدا پارێزگاری نەینەوا نەجم جبوری لیوای 30 حەشدی شەعبی تۆمەتباركردووە بە لێپرسراوێتی لە كۆنتڕۆڵكردنی شوێنی هێرشەكان و ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ پارێزگاری نەینەوا و رایگەیاندوە”ئەو لیژنەیەی پێكهێنراوە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دیاریی دەكات هێرشەكان لەلایەن كێوە و چۆن چۆن بوون”.