ستاندەر
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق بڕیاری ئەگەری كشانەوەی ئەمریكا و داخستنی باڵوێزخانەكەی لە عێراق بە هەڵەیەكی ستراتیژی دادەنێت و پێی وایە ئاماژەیە بۆ پاشەكشەی رۆڵی ئەمریكا و لێدان دەبێت لە بەرژەوەندیەكانی ئەو وڵاتە دەبێت لە ناوچەكە.
راشیگەیاندووە ململانێی ئەمریكی ئێرانی ئێستا لەسەر عێراقە و زانیاریەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن مانگی ئۆكتۆبەر یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ ئەو ململانێیە لە عێراق.
هۆشیار زێباری رەخنە لە حكومەتەكەی كازمی دەگرێت بەوەی سەركەوتوو نەبوە لە پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی كە لە وڵاتەكە ڕودەدات.