پەیوەندی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە بڕە پارەكەی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت یەكێك لە پەیامەكانی دواكەوتنی مووچە لە عێراق پەیوەندی بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەمبارەیەوە رایگەیاندووە  لەوانەيە پەیامێک بێت حكومەتی عێراق بيەوێت لە ڕێگەى فشارى شەقامەوە پەرلەمان ناچار بكات بۆ ئەو داوايەى حكومەت كردويەتى بۆ قەرزى زياتر، لەبارەی هۆكارێكی تر رایگەیاندووە دووەميش لەوانەيە پەیامێک بێت بۆ هەرێمى كوردستان كە حكومەتی عێراق خۆى تواناى پێدانى موچەى نييە بۆيە هەرێم نابێت داواى شايستە داراييەكانى بكات”.

 

ئەحمەدى حاجى ڕەشيد لە لێدوانەكەی بۆ ناس كورد لەبارەی هۆكاری سێیەم وتی، لەوانەشە پەیامێکی سياسى بێت بەوەى ئەگەر پشتگيرى چاكسازيەكانى كازمى نەكرێت و لايەنە سياسيەكان پشتگيرى نەكەن ئەوا بارودۆخى عێراق بەرەو ڕووخان دەڕوات،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.