ستاندەر
باقر جەبر زوبەیدی سەرکردە لەئەنجومەنی باڵای ئیسلامییو وەزیری پێشوی ناوخۆی عێراق، لەنوسینێکیدا هۆشداریدەدات لەپلانی کودەتای سەربازیی لەعێراق بەسەرۆکایەتی عیزەت دوری جێگری سەدام حسێنی سەرۆکی لەسەرکارلادراوی عێراق.
ناوبراو نوسیویەتی “ئەو کۆنگرانەی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە لەئەمریکاو وڵاتە رۆژئاواییەکانی تر گرێیان دەدات لەگەڵ ئەو بەعسیانەی لەهەرێمی کوردستانو عێراقو وڵاتانی ڕۆژئاوایی نیشتەجێن کڕۆکی ئەو پیلانەیە”