ستاندەر
بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەوأل سەرەڕای نارازی بوونی ناتۆ و ئەمریكا بەتایبەت، تورکیا پلانی هەیە هەفتەی داهاتوو سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی تاقیبکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگی رووسی، سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا لە تورکیا بووەتەهۆی دروست کردنی دڵەڕاوکێ لای هاوپەیمانانی ناتۆ و گومانی ئەوە دەکەن مۆسکۆ لەڕێی ئەم رێککەوتنەوە زانیارییە هەواڵگرییەکان لەبارەی تواناکانی هاوپەیمانانەوە کۆبکاتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە رۆژی دووشەممە جێنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانانی ناتۆ لەمبارەیەوە رایگەیاند، هیوادارم تورکیا چارەسەرێکی دیکە لەجیاتی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسی بدۆزێتەوە.