ناورۆكی بڕیاری ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری ” حیزبەکانی شێری سلێمانی و ڕێوی ھەولێرێ بێ هەڵوێستن”

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ستاندەر

دادگای تاوانەكانی دهۆك لە رۆژی 4/10/2020،  لەبارەی كەیسی دەستگیركردنی مامۆستا بەدەل بەرواری كە بەهۆی دواكەوتنی مووچە رەخنەی لە حكومەت گرتبو ماوەی 50 رۆژە بە تۆمەتی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی دەستگیركراوە، رایگەیاند   ئەوەی بەدەل بەرواری كردویەتی دەچێتە خانەی رەخنەگرتن لە حوکمەت و ئازادی بیروڕا و کارێکی ڕێپێدراوە بەگوێرەی دەستوری عێراق و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی ھەرێمیش، چونکە ئەو تەنھا رەخنەی لە گەندەڵی حكومەت و دواكەوتنی موچە گرتوە.  

لەمبارەیەوە لە وتارێك كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە  حاكم لەتیف شێخ مستەفا رایگەیاندووە  بەداخەوە تا دوێنێش ناوبراو ئازاد نەکراوە و دەڵێن کەیسی ترو تاوانی تریان خستۆتە پاڵ.”

حاكم شێخ لەتیف، لە بەشێكی تری نوسینەكەی رایگەیاندووە  حیزبەکانی شێری سلێمانی و ڕێوی ھەولێرێ لەکاتێکدا لەرێککەوتننامەی پێکھێنانی حوکمەتە ئیئتیلافیەکەیاندا باسی پاراستنی ئازادیەکانیان کردوە كەچی بەدەل بەرواری لەسەر ھیچ ئەوە نزیکەی ٥٠ ڕۆژە بەناوی یاسا گیراوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.