ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فورات نیوزی پەكەكە، تورکیا بڕیاریداوە بۆ ماوەى شەش مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە قەدەغەکردووە، ئەویش بە پاساوی ئەوەى نەخشەڕێیەكی رادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە.
ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە بڕیارەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەى چاودێریی و ئیداریی بەرێوەبەرایەیتی دەزگای سزای زیندانی ئیمراڵییەوە دەرکراوە و لە 7ی ئەم مانگەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.