ستاندەر
چاوەرێ دەكرێت لە ماوەیەكی نزیکی داهاتوو جارێكی تر شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بچنەوە بەغدا بۆ درێژە دان بەگفتوگۆكان.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئێس ئێن ئێن چاوەرێ دەكرێت: لەکۆبوونەوەی ئەمجارە گفتوگۆكان لەسەر دوو تەوەر بێت یەکەم ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی لەکات و ساتی دیاری کراوی خۆیدا پاش ئەوەی رێکەوتن کرابوو لەسەر ئەو سێ مانگەی ئەمساڵ، دووهەمیش گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پشکی کورد لە بوودجەی ساڵی داهاتوو عێراق.
جێی باسە بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا عێراقیەكان لەناوەراستی ئەو هەفتە 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.