بەهۆی هەندێك پەیامی میدیایی جارێكی تر گرژی نێوان پارتی و یەكێتی دەگاتەوە لوتكە

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە دەستپێشخەری نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دوو كۆبونەوە لە ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەكێتی ئەنجامدرا و بڕیاری هێوركردنەوەی گرژی نێوان ئەو دوو لایەنە درا، بەڵام بەهۆی هێرشی میدیایی پارتی بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی دووبارە ململانێكان دەستی پێكردەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی یەكێتی هێرشە بەردەوامەكانی میدیاكانی پارتی بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەناوخۆی یەكێتی نارەزایی زۆر هەیە و داواكراوە وەڵامی پارتی بدرێتەوە، جێی باسە لەیەكەم كاردانەوەی ئەو هێرشانە لیژنەی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە بۆ كاركردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەكخراوە، لەسەر ئاستی میدیاییش دووبارە هێرشكردنە سەر یەك دەستی پێكردۆتەوە كە پێشتر لەسەر وەستاندنی رێكەوتبون.

هەر ئەمرۆ لە وەڵامی بەشێك لە میدیاكانی پارتی، كە ئاماژەیان بۆ بونی ململانێ لە نێوان قوباد تالەبانی و لاهور شێخ جەنگی كردبوو،  قوباد تاڵه‌بانى له‌په‌یامێكدا هه‌ر جۆره‌ ناكۆكیه‌ك له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى، “ئێمە سێ براین‌و هیچ هێزێک نییە بتوانێت ڕۆژێک لەڕۆژان درز بخاتە نێوان برایەتیمانەوە”.

له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ى ڕاى گشتیی كردوه‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، “میدیای ئاراستەکراو بەلێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکی من کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی باوکم نوسیبوم، دەیانەوێت بەخەیاڵی خاوی خۆیان وا نیشانبدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان من‌و شێخ لاهوری هاوسەرۆک‌و براو هاوڕێمدا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.