ئاشكرا بوو، وەزارەتی دارایی یەكلای كردۆتەوە مووچەی ئەوجارە هی چ مانگێكە

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی میدیایی مووچەی ئەو جارە هی مانگی نیسان دەبیت و لەناوەراستی ئەو هەفتەیەش دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئێس ئێن ئێن سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە: “ بەو پارەی ئامادەیە لە ناوەراستی ئەو هەفتە موچەی وەزارەتی تەندروس و چەند وەزارەتێكی تریش دەدریت”. وتیشی پێدەچێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت، ئەوكاتەش بە یەك لیست مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رادەگەیەندرێت و ئەو مووچەیەی كە ئەم جارە دابەشدەكرێت، مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە ئەوەی تائێستا بڕیاری لەسەر دراوەكە بە لێبڕینی %18 مووچە دابەشدەكرێت”.

سەرچاوەكە ئەوەشی ووتوە: “ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە لە مانگی داهاتووەوە بەغدا مووچە چ مانگێكی نارد ئەوا وەزارەتی داراییش مووچەی ئەو مانگە خەرج بكات، بەوجۆرەش ئەگەر بەغدا مانگی داهاتوو 320 ملیار دینارەكەی بۆ مانگی تشرینى یه‌كه‌م نارد، ئەوا وەزارەتی دارایی هەرێمیش مووچەی مانگی تشرینى یه‌كه‌م خەرج دەكات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.