دەڤەری ڕاپەڕین لەنێوان لاهور و مەسروردا

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

ماوەی هەفتەیەکە دەڤەری ڕاپەڕین و شاری ڕانیە بە دیاریکراوی لە ئابڵوقەو دۆخێکی ناجێگیر دایە و یەکێتی و پارتی دەیانەوێت منافەسە و ململانێکان لەو دەڤەرە زەق بکەنەوە، سەرۆکی حکومەت نیازی هەیە لەو ڕۆژانەدا پڕۆژەی پردی دەربەند بکاتەوە و هاوکات لەگەڵ وەفدێکی حکومەتەکەی پڕۆژە وەستاوەکان بەسەر دەکەنەوە، لە لایەکی تر رۆژی دوو شەممە لاهوری شێخ جەنگی سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کرد و هەموو رێکخستنەکانی یەکێتی و دامو دەزگاکان ئاگادارکرابوونەوە لەوەی پێشوازی لە هاوسەرۆکی حیزبەکەیان بکەن هەر بۆیە وا ڕاگەێنرا کە خەڵکی ناوچەکە پێشوازی گەرمیان لە لاهوری شێخ جەنگی کردووە بەڵام دۆخە ڕاستەقینە جەماوەرەکەی دەڤەری ڕاپەڕین دیار و ڕوونە کە خەڵک لەو دەڤەرە لە دەسەڵات یاخیە و دەڤەری ڕاپەڕین پشتگوێخراوترین دەڤەری هەرێمی کوردستانە و بەدەیان هەزار گەنجیش لەبەر بێکاری و بێ ئومێدیان لە دەسەلات و حکومەت هەرێمیان جێهێشتووە.

کەواتە دەبێت بڵێین دەسەلات و حکومەت ئەو دەڤەرە یان ئابڵوقەداوە و هەردوو لایەنی ی. ن. ک و پ. د. ک ش گرەو لەسەر ئاش کردنەوەی جەماوەری یاخیبوو دەکەن و ئەستەمیشە خەڵکی دەڤەرەکە لەو حکومەت و دەسەڵاتە ببورن. هەر بۆیە هەر بەرپرسێکی باڵا کە دێتە ئەو دەڤەرە بە دەیان سەیارەی درع و سەدان پاسەوان و ئامێری دژە شەبەکە و بلۆککردنی کۆنترۆلی سەیارەکانەوە دێن، ئەوەش هێمایەکە لەوەی خەڵک ئیدی ئێوەی بەو شێوازە حکومڕانیە لەدزی و تاڵان و فەسادی و گەندەڵی قبوڵ نیە و دڵنیابن لەگەڵ هەر هاتنێکتان هەزاران کەس دوعاتان لێدەکات و ئاهوناڵەیان دەگەێننە لای خودا. ببینین لەو دەڤەرە چ وێرانە و بێ حکومەتی هەیە:

١. ١٠ ساڵە پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی نێوان ڕانیە دوکان تەواو نەکراوە و یەکێک لەرێگا هەرە خراپ و پڕ مەڕەکانی کوردستان رێگای نێوان ڕانیە و دوکانە و تا ئێستاش حکومەت پارەی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خەرج ناکات.

٢. پرۆژەی ئاوی دەربەند بۆ ڕانیە کە تاکو ئێستا زیاتر بە کوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دیناری تێدا خەرج کراوەو پڕۆژەکەش شکستی هێناوە و بەسەقەتی وازی لێ هێنراوە ئەوە لە کاتێکدایە خەلکی ڕانیە دەبێت ئێشکگری لە هاتنی ئاو بگرن و بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن.

٣. پرۆژەی رێگای دوو سایدی ناو بازاڕ بە فشاری چەند ئاغایەک وەستێنراوە و ئەویش ١٠ ساڵە حکومەت جورئەتی نیە بە قەرارێک رێگاکە تەواو بکات کە تەنیا ٢٠٠٠ دوو هەزار مەترە.

٤. پرۆژەی پارکی دەروازە لە چوارقوڕنە لە ساڵی ٢٠١١ دەرخستەی بۆ کراوە و تا ئێستا بە ٦٧٠ شەش سەد و حەفتا ملیۆنی تێدا وەرگیراوە و حەپەلۆش کراوە و پارکەکە بە سەقەتی و وێرانە ئیهمال کراوە.

٥. نەخۆشخانە ٢٩١ قەرەوێڵەیەکە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە هەیکەلی تەواو کراوەو بەم شێوەیە دەستیلێهەڵگراوە، ئەو پرۆژانە و دەیان پرۆژەی تر لەو دەڤەرە بەسەقەتی یان تەواونەکراوی ماونەوە، لەگەڵ هەموو ئەو کەموکورتی و خراپ ئیدارەی و بێ خزمەتگوزاریەدا بێکاری و نەبوونی مەجالی کار کە زیاتر خەڵکی بێ هیوا کردووە چۆن دەسەڵاتداران ڕویان دێت بێنە دەڤەری ڕاپەڕین و بەرخودان، نازانن خەلکی ڕاپەڕین دەیانەوێت ڕاپەڕینێکی تر بکەن بەڵام تا ئێستا بەهۆکاری دپلۆسین و ئابڵوقەدان خەڵک ڕاگیراوە. Salmankochary@yahoo.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.