ستاندەر
بەگوێرەی شیكاریەكی ڕۆژنامه‌ی “العرب الجدید” كە لە پسپۆرانی سیاسی عێراقی وەریگرتووە:” پێگەی پاریس له هه‌رێمی كوردستان بە بەراورد لەگەل بەغدا بەهێزترە له‌ڕووی سیاسییه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاریس بۆ نێو ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته خاڵێكی گرنگ له كاركردنی سیاسی خۆی.
رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاندوە:” ئەو دۆخە نوێیە بۆ هه‌رێم مامەلەكردن لەگەڵی ئاسان نیە، چونكه ئامانجی فه‌ره‌نسا لە پەیوەندی لەگەل هه‌رێم دەیەوێ وه‌ك جۆرێك له فشار به‌رامبه‌ر بهتوركیا به‌كاربهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له‌وه‌ره‌قه‌ی پاریس به‌هێزتر بێت، ئه‌وا هه‌ولێر ڕوه‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌مێنێته‌وه.
ئەو چاوتێبرینەی پاریس لە هەولێر نارەزایی لایەنی عێراقی لێكەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە عه‌لی به‌دیری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی “عێراقییون” ی سەر بە هادی عامری رایگەیاندووە “فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق، باشترین شوێنیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وه‌ش كه ڕوونه ئه‌وه‌یه هه‌موو بڕیاره‌كان شه‌خسین و له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی به‌غدا ده‌درێت”.