نهێنیەكانی كۆبونەوەی كازمی لەگەل سەرۆك فراكسیۆنەكان ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی دوێنێ  لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان تەئكیدی لەسەر قەیرانی دارایی عێراق كردۆتەوە و نارازی بونی خۆی دەربریوە لە مامەلەی پەرلەمان لەبارەی پرسی مووچە. 

لە كۆبونەوە  مستەفا كازمی بەڕاشكاوی كەمبوونەوەی داهاتی دەوڵەتی خستۆتە سەر مێزی كۆبوونەوەكە و رایگەیاندووە حكومەتی ئێستا بەتەنها ناچێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەو پاشەكشەیەی كە بەرهەمی ساڵانێكی زۆری خراپی بەڕێوەبردنی ئابوری و سیستمی سیاسییە.

لە راپۆرتێك كە رۆژنامەی ئەلمەدا بڵاویكردۆتەوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە كۆبونەوەكە كازمی بەڵێنی ئەوەی لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان وەرگرتووە كە پشتیوانی پرۆژە یاسای قەرز بكەن ئەویش بۆ پركردنەوەی كورتهێنانەكان لە بودجەی وڵات.

دوێنێ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبرەی كۆبونەوەكە لە تویتەر پەیامێكی بلاوكردەوە و تیایدا هاتبوو “پلانی چاکسازی “وەرەقەی سپی” کە ئەمڕۆ پێشکەشی هێزە سیاسیەکانمان کرد، پڕۆژەی چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی بەڕێوەبردنی ئابوری و پشت بەستنە تەنها بە نەوت و جۆراوجۆرنەکردنی سەرچاوەکانی داهات، برایانی هێزە سیاسیەکان بە هەند وەریان گرت و تێزەکانی بەرپرسانەن بۆ گەلەکەمان و جێگای ستایشن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.