ئاراس شێخ جەنگی زانیاری نوێ لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر ئاشكرا دەكات ” ئەردۆغان بە بونی من لە كەركوك بێ خەم بوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 434 جار بینراوە

ستاندەر

لە سێیەم ساڵیادی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، ئاراس شێخ جەنگی كە بەیەكێك لە كارەكتەرە سەرەكیەكانی ڕووداوەكان دادەندرێت رایدەگەیەنێت بەرنامەیەكی ئیقلیمی و نێودەولەتی بە پشتیوانی هەندێك هێزی كوردی هەبوە بۆ ئەوەی كەركوك وەك عەفرینی لێبكرێت.

ئاراس شێخ جەنگی ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی 16ی ئۆكتۆبەر لە دیداری میدیایەكی حیزبەكەی كە ناس كورد بەدواداچونی بۆكردووە ڕایگەیاندووە: “من نەچوم تا کەرکوک بفرۆشم، بەڵکو چووم بەرگری لە کەرکوک بکەم و کردیشم، نەمهێشت خوێن لە پەنجەی منداڵێکی کەرکوک بێت، چونکە بەرنامەیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بە پشتیوانی هەندێک هێزی کوردی هەبوو بۆ ئەوەی کەرکوک وەک عەفرین وێران بکرێت، بەڵام ئێمە ڕێگەمان نەدا.”

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دۆستێکی هەبووە کە ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایە، شەوێک پێش 16ی ئۆکتۆبەر پەیوەندی پێوە کردووە و بە ئاراس شێخ جەنگی وتووە: “پێویستە قسە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بکەم و پەیامێکی ئەردۆغانی پێبدەم، سەرۆک کۆمار دەڵێت، ئەگەر هەر دەستدرێژییەک بکرێتەسەر تورکمانەکانی کەرکوک ئەوا هێزمان ئامادەیە بێتە ناو کەرکوکەوە.”

باس لەوش دەکات: “دواتر ئەردۆغان بە ڕاوێژکارەکەی وتووە، مادام ئاراس شێخ جەنگی لەوێیە، ئەوا خەمم نییە و دڵنیام کەس دەستدرێژی ناکەتەسەر تورکمانەکان و ئەو کورد و عەرەب و تورکمان پێکەوە دەپارێزێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.