ستاندەر
سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ لە زینداندا دەمێننەوە ئەویش بە گوێرەی بڕیارێكی نوێی دادگای توركیا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی دەولەتی توركیا لەژێر ناوی “لێپرسینەوەی كۆبانێ”دا، بە بیانووی پشتگیرییەكانیان بۆ كۆبانێ، ماوەی ساڵێكە لێكۆلینەوە لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكانی پێشوتری هەدەپە دەستپێكروە، كە ئەو تاوانبار كردنە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە زیندانیكراوون، سەرەرای ئەوەی دادگای توركیا كۆتایی بە لێكۆلینەوەكان هێناوە، بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەكە لە زینداندا بمێننەوە.