ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێكی ماڵپەری ئینتیپێندنتی عەرەبی رێوشوێنەكانی كازمی بۆتە هۆكاری ئەوەی گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران توشی كێشە ببن لە ڕووی داراییەوە.
راپۆرتەكە ئاشكرای كردووە هەڵمەتەكانی كازمی بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی بووەتە هۆی وشككردنی سەرچاوەی دارایی گروپە چەكدارە عێراقییەكانی نزیك لە ئێران كە زۆربەیان پشت بە دەروازە سنوریەكان و كاری قاچاخچێتی بەستووە، ئەو دۆخەش لەكاتێكدا تێكەوتوونە كە هەڵبژاردن لە بەردەمەو ئەوانیش پێویستیان بە پارەیە.
ئیندیپێندت ئەوەشی نوسیوە گروپە چەكدارەكان بۆ دابینكردنی تێچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن ناچارن بەشێوەی كاتی نەرمی بنوێنن و ویستی خۆیان بۆ ئاگربەستی كاتیی رابگەیەنن چ لەگەڵ حكومەتی عێراق یان ئەمەریكییەكان.