ستاندەر
ئاژانسی هەواڵی “مەعلومە”ی عێراقی لە بەدواداچونێك رایگەیاندووە هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق لەماوەی كاركردنی بەدەیان كەسی نزیك لە خۆی لە باڵوێزخانەكانی عێراق دامەزراندووە، ئاژانسەكە ئەوەشی وتوە یەكێك لەو كەسانە كوڕی خۆیتی كە بە راوێژكار لە باڵوێزخانەی لوبنان دایمەزراندووە لەكاتێكدا ئەو كەسە هیچ جۆرە دەوامێك لەو باڵوێزخانەیە ناكات و بن دیوارە.
جێی باسە بەشێوەی فەرمی تا ئێستا هۆشیار زێباری هیچ وەڵامێكی ئەو تۆمەتبار كردنەی نەداتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە ناوبراو بەهۆی لێدوانێكی لەبارەی حەشدی شەعبی، دوچاری رەخنەی زۆری لایەنەكانی نزیك لە حەشدی شەعبی بۆتەوە، لە هێرشكردنە سەر بارەگەی ئەو حیزبە لە بەغدا ئاڵای كوردستان سوتێنرا كە ئەوەش ئیدارەی زۆرینەی حیزبە كوردستانیەكان و هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.