ستاندەر
ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاری پارتی و بریاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ میدیای عێراقی رایگەیاند” ئەوەی رێكەوتنی لەسەر كراوە لە دەرەنجامی گفتوگۆی بەغدا و هەرێم. حكومەتی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەكات، لەبەرامبەردا بەشە بودجەی خۆی كە 12.67 لە بەغدا وەردەگرێت.
وتیشی:” ستراتیژیەتی حكومەتی عێراق ئەوەیە بودجە بۆ سێ ساڵ دابنێت، ئەوەی 2021 پابەندی تێدادەبێت بۆ هەردوو لا بەڵام بۆ دوو ساڵەكەی تر بەگوێرەی پێویستی لەكاتی خۆیدا گۆڕانكاریان تێدادەكرێت و وەك رەشنووس دەمێننەوە.
راشیگەیاند پرۆژە بودجەی 2021 ئامادەیە ماوەتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتزگۆی لەسەر بكرێت و پەسەند بكرێت، جێی باسە ناردنی 312 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی حكومەت تا كۆتایی ساڵ و پەسەندكردنی بودجە بەردەوام دەبێت، بەڵام چاوەرێ ناكرێت تا ساڵی داهاتوو لێبرینی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی بێت.