بۆچی ئاڵا پیرۆزی نەماوە

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

نەبەز ئەکرەم

مێژووی هەڵکردنی ئاڵا بۆیەکەم جار و لەسەردەستی کام گەل هەڵکرا ،ڕای جیاوازی لەسەرە بەڵام زۆرێک لەسەرچاوە مێژووییەکان بۆسەردەمی میسرییە کۆنەکانی دەگێڕنەوە، بەوەی ئەوان یەکەم نەتەوەبوون ئاڵایان هەڵکردووە،
ئاڵاواتە هێماو ناسنامەی نەتەوەو دەوڵەت و هەرێم  و حیزب و گرووپەکان کە شانازییەکی بەرجەستەکراوە، گەلی کورد وەک یەکێک لەکۆنترین گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەدرێژای مێژوو ڕووبارێ خوێنی بەخشیوە بۆئەوەی ئاڵاکەی بەپیرۆزی و بەرزی بمێنێتەوە، هەزاران ڕۆڵەی کورد خوێنی ئاڵیان تێکەڵ بەخاکی پیرۆزی کوردستان کردوە لەپێناوبەبەرزی هێشتنەوەی  ئاڵاکەیان، دوای ڕاپەڕینی ئازاری 1991باشوری کوردستان گەلی کورد لەباشوری کوردستان ئەو ئاواتە لەمێژینەیان هاتەدیی کەبوونە خاوەن حکومڕانی خۆماڵی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەربارەگا حوکمی و حیزبیەکان ،کەئاڵای کوردستان درێژ کراوەی ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستانە لەساڵی 1946بەکەمێک گۆڕانکارییەوە ، دوای ڕزگار کردنی باشوری کوردستان نەک تەنهابۆکوردی باشور بەڵکو بوە جیێ ئومێدی هەرسیێ بەشەکەی تری کوردستان وتەواوی میللەتی کورد، خەڵکی بەش مەینەت و قوربانی دەری باشوری کوردستان چاوەڕوانی ئەوەیان لەحکومڕانی خۆماڵی خۆیان دەکردکەلەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان بحەسێنەوەو دادگەری و یەکسانی لەهەمو بوارەکان ڕەنگ بداتەوە، بەڵام ئەوەی چاوەڕوانیان نەدەکرد ئەوەبوو، لەژێرئاڵای کوردستان بەدرێژای 29ساڵ حوکمڕانی کوردی ئەوەی خوا پیێ ناخۆشبێت بەرامبەر میللەتەکەی خۆیان ئەنجامیان دا، لەژێر ئاڵای پیڕۆزی کوردستان و بەناوی حوکمی خۆماڵی کوردی دەستیان کردبە،
1- لەژێر ئاڵای کوردستان دەستیان کرد بە بردنی سەروەت و سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی بۆخۆیان و بنەماڵەکانیان و حیزبەکانیان
2- لەژێر ئاڵای کوردستان  هەر ڕۆژەی بوونە جاش و بەگرێکیراوی ووڵاتانی دراوسیێ وهەرێمی بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوە ڕزگاری خوازەکانی پارچەکانی تری کوردستان و خەڵکی ئازادیخواز لەپێناو مانەوەی خۆیان
3- لەژێر ئاڵای کوردستان هەرجی جاش و مستەشاروو هەموو ئەوانەی دەستیان بەخوێنی خەڵکی بێتاوان سووربوو، لەپاڵ دەسەڵاتی کوردی و ئاڵای کوردستان پارێزگاریان لێکراو ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین کرا
4- لەژێر ئاڵای کوردستان دەستیان کرد بەلەناو بردن و تیرۆرکردنی هەموو ئەو ئازادیخوازانەی ڕەخنەیان لەسیستەمی حکومڕانی کوردی دەگرت
5- لەژێر ئاڵای کوردستان دەستیان برد بۆ برسی کردن  و دزینی قووتی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان
6- لەژێر ئاڵای کوردستان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال کراوان و کیمیاباران کراوان و ، هەموو ئەوانەی بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن لەباروو دۆخێکی سەختی دارایی و تەندروستی ژیان بەڕێدەکەن ،
دوای سووتانی ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدای پایتەخت لەڕێکەوتی 17\10\2020 ئەگەر سەرنج بدەین خەڵکی باشوری کوردستان کەمترین کاردانەوەیان هەبوە ، بگرە بەشێکیشیان  پێێان خۆش بوە کە ئاڵای کوردستان سووتاوە یان سوکایەتی پێێ کراوە، جونکە لەماوەی 29ساڵ حوکمڕانی کوردی ئاڵای کوردستان لەناخۆ ڕێزی لێنەگیرابوو، دەسەڵاتی کوردی لەماوەی 29ساڵ حوکمڕانی کارێکی وایان کرد خەڵکی ئینتیمای نەبۆ خاک نەبۆئاڵا نەمێنیێ،  کاتێک ئاڵای کوردستان دەبێتە سیمبوولی ناعەدالەتی و زووڵم ، بۆیە بەوە شکۆی ناشکێت کەلەدەرەوە بووسووتێت یان سووکایەتی پیێ بکریت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.