راوێژكارێكی بارزانی پەكەكە بە تیرۆرست و حەشدی شەعبی بە موجاهید وەسف دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 1145 جار بینراوە 0 سەرنج
kifah_mehmud_0

ستاندەر

كیفاح مەحمود، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت حەشدی شەعبی موجاهیدن و ئەوان شان بە شانی پێشمەرگە شەڕی داعشیان كردوە، لەبارەی پەكەكەش دەلێت ناویان لەخۆیان ناوە پارتی كرێكارانی كوردستان بەڵام ئەوان پارتی كرێكارانی توركین.

ناوبراو لە دیدارێكی بی بی سی لەبارەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری شەنگال رایگەیاندووە ئەوانە گروپێكی دەرەوەی یاسا و چەتەن لە توركیا و سوریا و هەندێ پارێزگای عێراق هاتوون خەریكی راوڕووت و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر و مرۆڤن  و ئیدارەیەكی كارتۆنیان دروستكردوە  و بالێكی پەكەكەن پێویستە دووربخرێنەوە.

دەشلێت هەموو كارەكە قاچاخچیەكانی نێوان سوریا و عێراق لەلای ئەوانەوە ئەنجامدەدرێت، حكومەتی عێراقش دیدێكی نیشتیمانی هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە و هەبونی هێزەكانی دەرەوەی یاسا، هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم هێزی عێراقین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *