سەرۆكی حەشدی شەعبی چەند زانیاریەك لەبارەی هاوكاری هۆشیار زێباری بۆ هێزەكەیان ئاشكرا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی  رایدەگەیەنێت هۆشیار زێباری هەمو ئاسانكارییەكی دارایی بۆ حەشد كردوە كاتێك كە وەزیری دارایی عێراق بوە.

لەبارەی سوتاندنی بارەگاكەی پارتی لە بەغدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی  وتی” بە هەڵكردنی ئاڵای حەشدی شەعبی لەسەر بارەگاكەی پارتی هەستمان بە شەرمەزاری كرد، بەڵام دەستەی حەشدی شەعبی بەرپرس نییە لە هەندێك لایەن كە دروشمی لایەندارێتی بۆ حەشد بەرزدەكەنەوە.”

ئەوەشی وتوە سوتاندنی بارەگاكەی پارتی لە بەغدا جێی داخە، كارێكی تاوانكارییە چونكە ئێمە هەمو كردەیەكی سەربازی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت بەرامبەر بە هەر دامەزراوەیەكی عێراقی یاخود بیانی بە كردەوەیەكی تیرۆریستی دەزانین.”

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.