170 حیزبی بندیوار لە عێراق هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 310 جار بینراوە

ستاندەر

یۆنادم كەنا سەرۆكی لیژنەی كۆمەلی مەدەنی و پێشخستنی پەرلەمان رایدەگەیەنێت هەندێ لایەنی سیاسی پێشنیارێكیان پێشكەشكردووە بۆ هەموار كردنەوەی یاسای حیزبەكانی عێراق، راشیدەگەیەنێت 170 حیزبی بندیوار لە عێراق هەیە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند داواكاریەكان بۆ هەمواری یاساكە لە زۆر لاوە هاتووە بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا پێداچونەوە بەسەرجەم مادەكانی یاساكە دەكرێت دواتر بەگوێرەی پێویستی ئەو مادانە دیاریدەكرێن كە پێویستی بە هەموارە و سودی خراپی لێوەرگیراوە.

یۆنادم كەنا وتیشی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 200 حیزب تۆماركراون، بەڵام تەنها 30 حیزب كە لە گۆڕەپانن و 170 كەی تر بونیان نەماوە پێویستە كۆمسیۆن هەلیانوەشێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.