بەفەرمی دژایەتی قەرزكردنی پارە لەلایەن حكومەتی عێراق بەهۆی هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

لەلایەن ستاندار Posted on 375 جار بینراوە

ستاندەر

مەنسور بعەیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:” وەزارەتی عێراق بەردەوام داوا دەكات  ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بدات لەسەر پرۆژە یاسای قەرز لەپێناو دابینكردنی مووچە، بەڵام هەموو دەزانین مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تا كۆتایی ساڵ دابینكراوە، ئەوەی هەیە قەرزەكە بۆ ئەو پارەیە كە بەبێ مەرج بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.”

وتیشی:” پێویستە حكومەتی عێراق یەك دینار بۆ حكومەتی هەرێم نەنێرێت چونكە ئەوان هیچ پابەندیەكیان بە یاسا و دەستور نیە بۆ رادەستكردنی داهاتیان بە حكومەتی ناوەند، تا پابەندیش نەبێت نابێ پارە بنێرێت”.

بعیچی وتیشی ناكرێـ پێدانی مووچەی فەرمانبەران دوابكەوێت بۆ 45 رۆژ بەو لاشەوە پارە بۆ حكومەتی هەرێم بندێرێت، ئەوەش مایەی قبول نیە و لە پەرلەمان هەڵوێستمان دەبێت.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.