ستاندەر
لیوا تەحسین خەفاچی، وتەبێژی كردەوە سەربازیە هاوبەشەكان رایگەیاند رێكەوتن لەبارەی شەنگال و دیالە لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردن، پۆلیسی خۆجێییش ئاسایشی ناو شەنگال دەپارێزن بەهاوكاری دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی و ناوچەكانی دەرەوەش لە لایەن سوپای عێراق دەپارێزرێن، راشیگەیاندووە جگە لە ئاڵای عێراق هیچ ئاڵایەكی تر لە شەنگال هەڵناكرێت.
وتیشی ناوەندی ژوری عەمەلیاتی هاوبەش لە هەولێر و بەغدا دەبێت و پێویستە پێش كۆتایی ئەو مانگە دەست بە كارەكانی بكات.