ستاندەر
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقی هەوڵێك بۆ دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن لایەنە سوننیەكانەوە دەستی پێكردووە.
بەگوێرەی زانیاریەكان بۆ ئەو مەبەستە 30 ئەندامی سوننەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ لە ماڵی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان كۆبونەتەوە وەك ئامادەكاریەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە حەلبوسی. بەگوێرەی سەرچاوەكە هەولەكە لەلایەن نوجێفی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی پرۆژەی عەرەبی سەركردایەتی بكرێت، بەبێ رونكردنەوەی هۆكاری ئەو هەوڵە.